كاریگەرییەكانی كەميی مەگنیسیۆم لە لەشدا

كاریگەرییەكانی كەميی مەگنیسیۆم لە لەشدا
مەگنیسیۆم Magnesium و ژمارەیەك توخمی كیمیایی لە لەشدا توانای خۆڕێكخستن و پاراستنی هاوسەنگی نێوانیان هەیە. ئەگەر خانە دوچاری كەمیی مەگنسیۆم بێت، ئەوا لەش مەگنسیۆم لە كۆگاكانی لە ئێسك و جگەردا بۆ دابین دەكات، ئەگەر هێشتا رێژەكەی لە خانەدا كەم بكات كە لەش توانای دابینكردنی نەبێت ئەوا نیشانەكانی كەمیی مەگنیسیۆم لە لەشدا دەردەكەون. بەگشتی كەمبوونی مەگنیسیۆم لەگەڵ كەمبوونی پۆتاسیۆم و فۆسفۆر، هەندێك جاریش لەگەڵ كەمبوونی كالیسیۆمدا سەرهەڵدەدات. نیشانەكانی كەمبوونی مەگنیسیۆم لە لەشدا بریتین لە: گرژبوونی خۆنەویستی ماسوولكەكان، ویزە لە گوێیەكاندا، دەست لەرزین، تێكچوونی هاوسەنگیی لەش، دڵتوندی، كەمبوونەوەی توانای تەركیزكردن، ناڕحەتی دەروونی، سستیی لە قسەكردندا، هەستكردن بە ماندووبوون، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، تێكچوونی ریتمی لێدانەكانی دڵ، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، ئازاری گەدە، سكچوون یان قەبزی. هۆكارەكانی كەمبوونی مەگنیسیۆم لە لەشدا: ریجیمی هەڵە بەتایبەتی پابەندبوون بە یەك جۆری خۆراكەوە، زیاد خواردنی چەوری و شیرینی، زیاد كوڵاندن یان برژاندنی خۆراك، جگەرەكێشان، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، سكچوونی درێژخایەن، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی گورچیلە، دووگیانی، سترێس، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی دژەژی Antibiotics یان دژەبەكتریا.
Top