رەزیانە Fennel بە پێكهاتە گرنگەكانییەوە لە چەندین ڤیتامین و كانزا وەكو: ڤیتامین C، ڤیتامین A، ڤیتامین E، ڤیتامین B1، B2، B3، كانزای مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، زینك، كالسیۆم، كۆپەر، سیلینیۆم، ئاسن، رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش و داەبەزاندنی ئاستی كۆلیتسیرۆل لە خوێن و خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە، هەروەها 100 گرام رەزیانە نزیكەی 40 گرام ریشاڵ لەخۆدەگرێت كە رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ رێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش و دابەزاندنی كۆلیستیرۆل و خۆپاراستن لە قەبزی، هەروەها خۆپاراستن لە كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا. سوودە تەندروستییەكانی تری رەزیانە بریتین لە: راماڵینی ماددەی زیانبەخش لە ریخۆڵەدا، دابەزاندنی پەستانی بەرزيی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ. خواردنی كەوچكێكی كوپ لە رەزیانە لەپاش ژەمەكانی خۆراكدا هاندەرە بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك و بۆنی هەناسەش خۆش دەكات. هەروەها دەمارەكان خاودەكاتەوە و توانیی تەركیزكردن باشتر دەكات. رەزیانە ماددەی دژەئۆكسانیش لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە، بۆ نموونە كامفیرۆل kaempferol و كوێرسێتین Quercetin كە رۆڵیانە هەیە لە خۆپاراستن دژی شێرپەنجە و هەوكردنەكان و كاریگەرییەكانی تەمەن لەسەر هەموو بەشەكانی لەشدا.