سوودەكانی سركە

سوودەكانی سركە
ئەگەرچی لێرە و لەوێ بە فراوانی باس لە بەكارهێنانی سركەی جیاواز دەكرێ گوایە وەكو دەرمان وایە، بەڵام لە راستیدا چەند سوودێكی كەمیی تەندروستی هەیە كە هێشتا گەلێك كەس پێیەوە ئاشنا نین. سركە یان خەل Vinegar گەلێك ماددەی تێدایە كە رۆڵیان هەیە بۆ لەناوبردنی چەندین بەكتریا و كەڕوو، بۆیە رۆژانە جارێك تەڕكردنی پێییەكان بە سركە سوودی هەیە بۆ چاكبوونەوە لە هەوكردنی كەلێنی پەنجەكانی پێ بە كەڕووی كاندیدا یان مۆنیلیا Monillia. كەمیی پۆتاسیۆم گەلێك جار هۆكارە بۆ ئازاری ماسوڵكەكان بە گشتی، بۆیە سركە بە رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم ئەگەری ئازاری ماسوڵكەكان كەم دەكاتەوە، بەڵام نابێ ئەوەش لە یاد بكەین كە ئەو كەسانەی دوچاری هەوكردنی گەدە یان كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ بوونەتەوە دەبێ خۆیان لە بەكارهێنانی سركە بپارێزن ئەگینا نیشانەكانیان سەختتر دەبن چونكە پلەی ترشێتی PH سركە لە دەوروبەری 5 دایە. سوودە تەندروستیییەكانی تری سركە بریتین لە: یارمەتیدانی هەڵمژینی كالسیۆم لە كۆئەندامی هەرسدا، هاندانی كاریگەری هۆرمۆنی ئینسولین بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەكرەی جۆری دووەمدا، وەكو جێگرەوەی چەورییەكان بۆ زیادكردنی چێژی خۆراك رۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی وزەی خۆراكیی و كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوە و سووككردنی نیشانەكانی خۆربردن Sunburn، كەمكردنەوەی ئازار و نیشانەكانی پێوەدانی مێروو، كەمكردنەوەی ئازاری گوێ لەبەر هەر نەخۆشییەك، گەلێك جاریش سركە بە رێژەیەكی دیاریكراو لەگەڵ ئاودا تێكەڵ دەكرێت بۆ پاككردنەوەی سەوزە و میوە لە میكرۆب.
Top