گرانبوونی گوێ لەكاتی هەڵامەتدا

گرانبوونی گوێ لەكاتی هەڵامەتدا
گەلێك كەس لەگەڵ تووشبوون بە هەڵامەتدا دوچاری گرفت لە گوێ دەبنەوە كە هەندێك جار ماوەیەك درێژە دەكێشێت تا چاكدەبێتەوە، هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ كۆبوونەوەی شلە لەناو گوێدا لەبەر ئاوسانی كەناڵی ئیستاكی Estaucian canal كە بۆشایی قوڕگ بە گوێی ناوەڕاست دەبەستێتەوە، ئەم كەناڵە كە پەستان رێكدەخات بە مەبەستی لەرینەوەی دروستی پەردەی گوێ لەوانەیە كە بەهۆی ئاوسان و كۆبوونەوەی شلە دوچاری گیران بێت، بەمەشەوە رێگا لە لەرینەوەی پەردەی گوێ دەگیرێت و نەخۆش دوچاری ویزە و ئازار لەگوێیەكان دەبێت لەگەڵ تەپبوون و كەمبوونەوەی هەستی بیستن. هەمان ئەم مەسەلەیە روودەدات لەكاتی ئاوسان و گیرانی كەناڵی گوێ. هەفتەیەك پاش چاكبوونەوە لە هەڵامەت لەوانەیە كە سەرەتا تەنیا یەك گوێ دوچاری گرفتەكە بێت و پاش هەفتەیەك لەخۆیەوە چاكبێتەوە، ئینجا گوێیەكەی تر دوچاری هەمان گرفت بێت و ئەویش پاش هەفتەیەكی تر لەخۆیەوە چاكبێتەوە، بەڵام ئەگەر 2 هەفتە پاش چاكبوونەوە لە هەڵامەت گرفتی گوێیەكان بەردەوام بوو، ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات بە مەبەستی بەكارهێنانی دەرمانی دژەهیستامین Antihistamine یان دژەهەستەوەری و دەرمان بۆ كەمكردنەوەی ئاوسانی كەناڵی ئیستاكی. ئەگەر مەسەلەكە هێشتا درێژە بكێشێت، ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆری تایبەت بە لووت و قوڕگ و گوێ دەكات كە لەوانەیە دەرمانی بەهێزتر بۆ نەخۆش تەرخان بكات.
Top