لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان خواردنی شوكولاتە و خەمۆكیدا پاش ئەوەی تێبینی كراوە كە زۆربەی تووشبووان بە خەمۆكی بڕێكی زیادی شوكولاتە دەخۆن. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی شوكولاتە دەبێتە ئەگەری باشتركردنی مەزاج Mood. شوكولاتە چەندین ماددەی تێدایە كە لە رێگای بەرزكردنەوەی ئاستی سیرۆتۆنین لە Serotonin لە مێشكدا كاریگەری دەروونی بە شێوەی خۆشكردنی مەزاج پەیدا دەكەن، لەم ماددانە ئەلكالۆیدەكان Alkaloids، سیۆبرۆمین Theobromine، فینیسایلامین Phenethylamine. كەواتە ئەمە كاریگەریی پێكهاتەكانی شوكولاتەیە لە باشتركردنی مەزاج كە وا لە تووشبووان بە خەمۆكی دەكات تاكو رۆژانە چەندین جار شوكولاتە بخۆن كە هەرگیز مەرج نییە نیشانەكانی خەمۆكی تا رادەیەكی باش سووك بكات. ئەوەی گرنگە بۆ تووشبووان بە خەمۆكی ئەو راستییەیە كە خەمۆكی بە خواردنی بڕێكی یەكجار زۆری شوكولاتە چارەسەر نابێت لەو كاتەی كە گەلێك كەس بەتایبەتی ئافرەتان لەكاتی تووشبووینان بە دڵتوندی و خەمۆكی دەست دەكەن بە خواردنی بڕی زیادی شوكولاتە بەتایبەتیش شوكولاتەی شیرین كە رێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، چارەسەركردنی خەمۆكی پێویستی بە دكتۆری تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەكانەوە هەیە، خەمۆكی قووڵ هەندێك جار مەترسی دەخاتە سەر ژیانی تووشبوو، چونكە ئەگەری هەوڵی خۆكوشتنی لێدەكرێت.