وشكبوونی دەستەكان

وشكبوونی دەستەكان
وشكبوونی پێستی دەست Dry hands بە توندی ناڕحەتمان دەكات لەوكاتەی كە بەردەوام كار بە دەستەكانمان دەكەین. هۆكارەكانی وشكبوونی درێژخایەنی پێستی دەست بریتین لە: زیاد بەركەوتن بە بای ساردی زستان، زیاد شووشتنی دەستەكان، بەكارهێنانی پاككەرەوەی بەهێز و پاككەرەوە ئەلكهولیەكان، هەندێك پیشە كە دەبنە هۆی زیاد تەڕبوونی دەستەكان یان بەردەوام بەركەوتنیان بە ماددەی كیمیایی. هەتا لەگەڵ بوونی وشكبوونی درێژخایەنی دەستەكانیشدا ناكرێت كە دەستبەرداری شووشتنی دەستەكان بین، بەڵام شووشتن بە نەرمی و دووركەوتنەوە لە شووشتن بە ئاوی گەرم، چونكە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لابردنی چەوریی پێست و ئەگەری وشكبوونی پێست زیاتر دەكات. دووركەوە لە بەكارهێنانی پاككەرەوەی بەهێز و سابوونی دژەبەكتریا و ماددەی بۆن لابەر كە هەموویان دەبنە هۆی لابردنی هەموو چەورییەكانی سەر پێست، لەوكاتەی كە ئەم ماددە چەورانە پارێزگاری لە بڕی پێویستی ئاو لە پێستدا دەكەن، بۆیە بەكارهێنانی سابوونی شێداركەرەوە Moisturizing soaps باشترە. بەكارهێنانی ماددەی شێداركەرەوە بە شێوەی گیراوە یان كرێم پاش هەر شووشتنێكی دەستەكان بە ئاو و سابوون هەنگاوێكی گرنگە، بۆ نموونە جێلی پەترۆل Petroleum jelly، گلسیرین Glycerin، لانۆلین Lanolin، چەوری كانزایی Mineral oil. بەكارهێنانی دەستكێش لەكاتی پێویست، بۆ نموونە دەستكێشی لاتێكس Latex یان لاستیكی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەر ماددەیەكی كیمیاییدا.
Top