هێل Cardamom رێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە خۆپاراستن و سووككردنی نیشانەكانی چەندین نەخۆشی هەیە. هێل چەندین ماددەی چەوریی گرنگی تێدایە كە سوودەكانیان بریتین لە: لەناوبردنی میكرۆب، سووككردنی ئازارەكانی سك، یارمەتیدانی كۆئەندامی هەرس، باشتركردنی فرمانی گورچیلەكان، پاككردنەوەی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەناسە، زیادكردنی ئاستی وریایی و تەركیز. هەروەها هێل رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی كانزای پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە 100 گرام هێل نزیكەی 1119 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت كە بەشێكی گرنگی خانە و شلەكانی لەشە، هەروەها یارمەتی كۆنترۆلكردنی لێدانەكانی دڵ و پەستانی خوێن دەدات، لەگەڵ رێژەیەكی كەمتر لە كانزاكانی كالسیۆم، زینك، فۆسفۆر، كۆپەر، مەنگەنیز، مەگنسیۆم. كانزای كۆپەر پێویستە لە كرداری دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. هێل سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ كانزای ئاسن، بۆ نموونە 100 گرام هێل نزیكەی 14 ملگم ئاسنی تێدایە كە پێویستە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و میتابۆلیزمی خانە. ڤیتامینەكانی هێل بریتین لە: ڤیتامین C، B1، B2، B3، B6.