ئایا بەقوتووكردن بەهای خۆراكیی سەوزە و میوە كەم دەبێتەوە؟

ئایا بەقوتووكردن بەهای خۆراكیی سەوزە و میوە كەم دەبێتەوە؟
قوتووكردن Canning بریتییە لە كردارێكی گەرمكردن لە پلەی بەرزدا كە كاریگەريی نێگەتیڤ دەكاتە سەر ماددە خۆراكییە گرنگەكان. سەوزە و میوەكان سەرچاوەی گرنگن بۆ ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان كە گەلێك جار دابینكردنیان لە جۆرەكانی تری خۆراكەوە ئاسان نییە. ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان لە ماددەكانی تر ناسكترن بەرانبەر بە گەرمی بەرز، بۆیە بە كرداری قوتووكردن رێژەیان كەم دەبێتەوە، بۆ نموونە لەكاتی قوتووكردنی سەوزەی تێكەڵاو بڕی ڤیتامین C بە رێژەی 67% لەناودەچێت واتە كەم دەبێتەوە، هەروەها لەكاتی قوتووكردنی شیرەی تەماتە نزیكەی 70%ی رێژەی ترشی فۆلیك یان ڤیتامین B9 لەناودەچێت. گەرمكردن نابێتە هۆی تێكشكانی پرۆتین و ریشاڵ و كانزایەكان بە بەراورد لەگەڵ ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان، بۆیە بەهای خۆراكیی پاقلەمەنییە قوتووكراوەكان بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ ئەم 3 ماددەیە دەگەڕێتەوە، بە مانایەكی تر، رێژەی ئەم ماددانە لە پاقلەمەنییە قوتووكراوەكان و پاقلەمەنییە وشككراوەكان وەكو یەكە.
Top