جۆری خۆراك بۆنی لەشت دیار دەكات

جۆری خۆراك بۆنی لەشت دیار دەكات
جۆری خۆراك پەیوەندیی هەیە بە بۆنی لەش Body odor، بۆ نموونە گۆشتی سوور لە هەموو خۆراكەكان پتر هۆكارە بۆ پەیداكردنی بۆنی لەش، ئینجا خۆراكی دەستكرد Processed foods كە لە ئاردی سپی و شەكرە زیادەكان و زەیتی هایدرۆجینكراو پێكهاتوون، پاشان گۆشتی سپی، سیر، پیاز، بەهارات و عەنبە، گەس، فەلافل، مایۆنێز. لە لایەكی ترەوە، خۆراكی رووەكی وەكو سەوزە گەڵا تاریكەكان، میوەی تازە، بەرهەمەكانی سۆیا، تۆوەكان، باوی، گوێز، كازو، فستق، زەیتوون لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بۆنی ناخۆشی لەش ناهێڵن، چونكە خۆراكی رووەكی بەگشتی بە لابەری بۆنی لەش Deodorizer ناسراون، بەتایبەتی كلۆرۆفیل و پێكهاتەكانی تری بەرهەمە رووەكییەكان بۆ نموونە كەرەوز، نەعناع Mint، مەعدەنوس. جگە لە خۆراك، گەلێك هۆكار بەیەكەوە بۆنی لەش ناخۆش دەكەن وەكو گۆڕان لە پێكهاتنی چەوری پێست كە لە چەورە گلاندەكانی پێستەوە دەردەدرێ، هەروەها گۆڕان لە پێكهاتنی كیراتین یان تفری پێست و گۆڕان لە پێكهاتووی ئارەقە و یۆریا. ئەمانە بەیەكەوە ڕۆڵی سەرەكیان هەیە لە ناخۆشكردنی بۆنی لەش، بێگومان بوونی میكرۆب بەرپرسیارە لەم گۆڕانانە چونكە ئەم پێكهاتووانە واتە چینی كیڕاتینی پێست و چەوری و ئارەقە شیدەكاتەوە و لە ئەنجامدا بۆنێكی ناخۆش بە پێست دەدات. هەروەها لەكاتی توشبوون بە هەندێك جۆرە نەخۆشيی هەوكردن بە بەكتریا و نەخۆشيی میتابۆلیزمی واتە شڵەژانی زیندەپاڵ بۆنی لەش ناخۆش دەبێت.
Top