چۆن خۆت لە هەڵامەت دەپارێزیت؟

چۆن خۆت لە هەڵامەت دەپارێزیت؟
هەڵامەت Common cold بە هۆی چەندین ڤایرۆسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، كەشی سارد هەرگیز هۆكاری تووشبوون بە هەڵامەت نییە، ژمارەیەكی زۆری دەرمان لەبەر دەستدان بۆ چارەسەركردن یان سووككردنی نیشانەكانی هەڵامەت، ئەمەش هەر لە ماڵەوە ئەنجام دەدرێت و سەردانی دكتۆر بە هیچ شێوەیەك پێویست ناكات. گرنگترین و كاریگەرترین رێگا بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەڵامەت بریتییە لە زوو زوو شووشتنی دەست بە ئاو و سابوون، بەم رێگایە ڤایرۆسەكان لەناودەچن كە بەر دەست كەوتوون لە ئەنجامی بەركەوتنی دەست بە شوێنە ئالوودەبووەكان بە ڤایرۆسی هەڵامەت. هەنگاوێكی تر بریتییە لە دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی كەلوپەلی كەسانی تر، لەگەڵ بەكارهێنانی كەلوپەلی دیسپۆسەبل، بۆ نموونە پەرداخی پلاستیك، هەروەها دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس و گوشارە دەروونییەكان. كوتان دژی ڤایرۆسەكانی هەڵامەت زۆر كاریگەر نییە، چونكە ڤایرۆسەكانی هەڵامەت زوو خۆیان دەگۆڕن، ئەوسا كوتانەكە هیچ كاریگەرییەكی بەرانبەر بە ڤایرۆسە نوێیەكان نابێت.
Top