لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان ٣٥١ حالەتی لەدەیكبوون و ١٧ حالەتی مردن لە کەرکووک تۆمار کراوە

لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان ٣٥١ حالەتی لەدەیكبوون و ١٧ حالەتی مردن لە کەرکووک تۆمار کراوە
سەرچاوەیەك لە تەندرووستی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی قورباندا ٣٥١ حالەتی لەدایك بوون وە ١٧ حالەتی مردن تۆمار کراوە.


لەو ١٧ حاڵەتی مردنە، پێنجیان لەڕووداوی جۆراو جۆر و 12حالەتیش لە تەقەقینەوەی بۆمبی چێندراو دا کە لەیەكەم بەیانی ڕۆژی جەژن لەبەردەم مزگەوتدا ڕویداوە، گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکە گوتی: لەو ڕۆژانەدا ١٢هەزار و ٥٦٠ کەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و وە ڤینتنەری ئیشکگر و بنكەی تەندرووستیان کردووە ٣هەزار و ٩٠٩ کەس سەردانی پشكنین (مختبەر)یان كردووە و هەزار ٤٦٨کەسیشش پشكنینی تیشكیان بۆ كراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، لەم ماوەیەدا ٦٢ نەشتەرگەری و ٦٤ نەشتەرگەری لەدایك بوون ئەنجام دراون.
Top