خۆراكە تەندروستییانەكان

خۆراكە تەندروستییانەكان
خۆراكە تەندروستییانەكان Healthy foods ئەو خۆراكانەن كە وزەیەكی كەم و رێژەیەكی بەرزی ماددە گرنگەكان لە پرۆتین و كانزا و ڤیتامین و ریشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرن، لێرەدا چەند نموونەیەك لە گروپی جیاواز دەخەینە روو. سەرچاوە تەندروستییانەكانی پرۆتین: سینگی مریشك، گۆشتی بێ چەوريی قەلەموون و سینگی قەلەموون، گۆشتی سووری بێ چەوری، سپێنەی هێلكە، ماسيی تونە، ماسيی هادۆك Haddock، ماسيی سوۆردفیش Swordfish، ماسيی سالمۆن، پەنیری كۆتاجی Cottage كەم چەوری. سەرچاوە تەندروستییانەكانی كاربۆهیدرات: پەتاتەی كوڵاو، پەتاتەی شیرین، كولەكە، گەنمەشامی، برنجی قاوەیی، نیسك، پاقلەمەنییەكان، شوفان، دانەوێڵەی تەواو، نان بە گەنمی تەواو، ماستی بێ چەوری، هەویركاری بە گەنمی تەواو. سەوزەكان: برۆكۆلی، هلیۆن Asparagus، خاس، گێزەر، لۆبیا و فاسولیای سەوز، سپێناغ، بیبەری سەوز، نۆك، تەماتە، كوارگ، پیاز، كەلەرم، بیبەری جەلەپینۆ Jalapeno. میوەكان: پرتەقال، لیمۆ، مۆز، هەنار، تووت، گێلاس، ئەناناس، سێو، فەراولە،شووتی، قەیسی، هەنجیر، كیوی، ئاڤۆكادۆ، ترێ. چەورییەكان: ئەڤۆكادۆ، تۆوی گولەبەڕۆژە، تۆوی كولەكەی زستانی، ماسیی ئاوی سارد، پەنیری كەم چەوری، كاكڵەكان وەكو گوێز و باوی و فستق و كازو، زەیتوون، زەیتی زەیتوون، زەیتی گولەبەڕۆژە، زەیتی كانۆلا Canola oil، زەیتی دەنكی كەتان Flaxseed oil.
Top