گرنگیی ئەناناس

گرنگیی ئەناناس
ئەناناس Pineapple جگە لە چێژە خۆشەكەی، بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە بەوەی كە سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین C و كانزای مەنگەنیز، هەروەها ماددەی برۆمیلەین Bromelain كە بایەخی تەندروستی زۆری هەیە بۆ حاڵەتەكانی هەوكردنی جیوب، نەخۆشيی بەرزبوونەوەی ترشی یوریك Gout، هەروەها هەوكردنی جومگەكان لە كەمكردنەوەی ئازار و ئاوسان. جگە لەمانە، ئەناناس ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو ریشاڵ، پۆتاسیۆم، كالسیۆم كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە، لەگەڵ ڤیتامین B1 كە زۆر گرنگە بۆ كۆمەڵێك ئەنزیم كە لە بەرهەمهێنانی وزەدا بەشدارن بۆ چالاككردنی كارلێكە زیندە كیمییاییەكان. ئەناناس چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بۆ نموونە بە رێژە بەرزەكەی مەنگەنیزەوە رۆڵی هەیە بۆ گەشە و بەهێزكردنی ئێسك، كوپێك ئەناناس نزیكەی 73%ی پێویستی رۆژانە لە مەنگەنیز دابین دەكات. ئەناناس وەكو شیرەی پرتەقاڵ رۆڵی هەیە لەسووككردنی نیشانەكانی هەڵامەت و كۆكەدا بەتایبەتی كۆنترۆلكردنی كۆكە و شلكردنەوەی دەردراوی لینج، هەروەها لە گێزەر گرنگترە بۆ تەندروستیی چاوەكان بەتایبەتی بۆ پاراستنیان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن. ئەناناس بە تازەیی، بە فریزكراوی، بە قوتووكراو یان شیرەی ئەناناس هەمان بەهای خۆراكییان هەیە.
Top