بێهێزی لەكاتـــــــــــــــــی دووگیانیدا

بێهێزی لەكاتـــــــــــــــــی دووگیانیدا
لەگەڵ گۆڕانە سروشتییەكانی پەیوەست بە دووگیانی و لەكاتی جیاوازدا ئافرەت هەست بە ماندووبوون و هیلاكی و بێهێزی Weaknesss دەكات. چەندین رێگا هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بێهێزی لەكاتی دووگیانیدا، بۆ نموونە تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ پشوودان، دانیشتن لەكاتی هەستكردن بە بێهێزی و بەرزكردنەوەی قاچەكان بۆ ماوەیەكی كورت، رۆژانە وەرگرتنی بڕی تەواوی ئاو و ئەلیكترۆلایەتەكان Electrolytes، بڕی ئاو كە رۆژانە بگاتە نزیكەی 2 لیتر هەنگاوێكی گرنگە بۆ سووككردنی بێهێزی پەیوەست بە دووگیانی، پەیڕەوكردنی خۆراكێكی هاوسەنگ بە درێژایی مانگەكانی دووگیانی كە بڕێكی باشی میوە لەخۆبگرێت، هەندێك جاریش كە حاڵەتەكە توند بێت و ئافرەتی دووگیان ناڕەحەت بكات ئەوا دەكرێ كە ڤیتامین بە شێوەی دەرزی Prenatal vitamins بە چاودێریی دكتۆر بەكاربهێنرێت. لەگەڵ بوونی گرفت لە نووستندا، پێویستە كە ئافرەتی دووگیان هەوڵ بدات بەلای كەم شەوانە 7 كاتژمێر بخەوێت، هەروەها پێویستە كە ماوەیەكی باش بۆ حەوانەوە و پشوودان تەرخان بكات، ئەگەر نووستن زیاتریش بێت بۆ ماوەی 8 یان 9 كاتژمێر باشترە.
Top