لەولەب بۆ كام ئافرەت گونجاوە؟

لەولەب بۆ كام ئافرەت گونجاوە؟
گەلێك رێگای هۆرمۆنی و ناهۆرمۆنی هەن بۆ رێگرتن لە دووگیانبوون، بۆ هەر ئافرەتێك بەپێی تەمەن و تەندروستی و هەندێك هۆكاری تر رێگایەك لە رێگایەكی تر گونجاوترە، ئەم مەسەلەیەش تەنیا دكتۆری تایبەت بە ئافرەتان بڕیاری لەسەر دەدات. لەولەب IUD بە مەبەستی رێگرتن لە دووگیانبوون دیزایین كراوە، زیاتر بۆ ئەو ئافرەتانە یان ئەو هاوسەرانە گونجاوە كە دوورن لە هەوكردنەكانی كۆئەندامی زاوزێ. بەكارهێنانی لەولەب لە رێگاكانی تری مەنع ئاسانترە و كەمترین زیانی لابەلای هەیە. لەولەب دوو جۆری هەیە: لەولەبی سفر Coper IUD كە كانزای كۆپەر دەردەداتە ناو منداڵدان، لەولەبی هۆرمۆنی Hormonal IUD كە هۆرمۆن دەردەدات. دەكرێ كە لەولەبی كۆپەری بۆ ماوەی 5 ساڵ و لەولەبی هۆرمۆنی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەناو منداڵداندا بمێنێتەوە، بەڵام واباشە كە زووتر لەو ماوەیە لەولەب لە لایەن دكتۆر بگۆڕدرێت. لابردنی لەولەب كارێكی ئاسان و خێراترە بە بەراورد لەگەڵ دانانی لەولەب، هەروەها پاش ئێكسپایەربوونی لەولەب پێویستە كە لاببرێت و دەكرێ لە هەمان كاتدا لەولەبێكی نوێ لە شوێنی دابنرێت، هەروەها پێویستە كە لەولەب لەپاش ساڵی یەكەمی وەستانی یەكجارەكی عادەدا Menopause لاببرێت.
Top