نیوەی تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە دەرزی ئینسولین بە هەڵە بەكاردێنن!

نیوەی تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە دەرزی ئینسولین بە هەڵە بەكاردێنن!
زۆربەی تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری یەكەم كە پشت بە لێدانی دەرزی ئینسولین Insulin دەبەستێت، بەخۆیان فێركراون لەسەر چۆنییەتی لێدانی دەرزییەكە رۆژانە بە ژەمی یان بڕی تەواو و جۆری ئینسولین، جا رۆژانە یەك یان دوو جار یان زیاتر بە پێی رێنمایی دكتۆر. ئەگەر نەخۆشیی شەكرەت هەیە كە بە دەرزی ئینسولین چارەسەر وەردەگریت، بۆ لێدانی دەزری بە شێوەیەكی باشتر و سەلامەتتر، ئەم زانیاری و رێنماییانەی خوارەوە بە وردی بخوێنەوە پێش بەكارهێنانی ژەمێكی تری دەرزی ئینسولین: بەكارهێنانی یەك شوێن بۆ لێدانی دەرزی بە بەردەوامی باش نییە، هەندێك كەس دەرزی لەو شوێنانەی لەش دەدەن كە بۆ لێدانی دەرزی گونجاو نین، هەروەها بە قوڵی نادروست كە دەچێتە ناو ماسوولكە نەك ناو شانەكانی ژێر پێست كە شوێنە گونجاوەكەیە. ئەگەرچی لای راستی سك شوێنێكی گونجاوە بۆ دەرزی ئینسولین، بەڵام نابێ هەموو رۆژێك و بە بەردەوامی دەرزی تەنیا لەم شوێنە بدرێت، چونكە دەبێتە هۆی پووكانەوەی چەوری ژێر پێست یان دروستبوونی ئاسەوار Fatty scar لە شانە چەورییەكانی ژێر پێستدا، هەروەها پێویستە كە هەر جارێك سرنجێكی نوێ بەكاربهێنرێت. ئەم گرفتانە دەبنە هۆی كەمبوونەوەی هەڵمژینی ئینسولین و تێكچوونی كۆنترۆڵكردنی شەكرە.
Top