بەهای خۆراكیی فاسولیای وشك

بەهای خۆراكیی فاسولیای وشك
فاسولیای وشك Dry beans یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی پرۆتین و وزە، بۆ نموونە هەر 100 گرام نزیكەی 22 گرام پرۆتین و 338 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین و كانزا و ستیرۆلە رووەكییەكان Plant sterols و ماددە دژەئۆكسانەكان. فاسولیای وشك گەلێك ڤیتامین لەخۆدەگرێت وەكو كۆمەڵەی ڤیتامین B بەتایبەتی B1، B2، B3، B5، B6، B9 كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە میتابۆلیزمی كاربۆهیدرات و چەوری و پرۆتیندا، هەروەها گەلێك كانزا لەخۆدەگرێت وەكو پۆتاسیۆم، ئاسن، كۆپەر، مەنگەنیز، مۆلبدینۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم لەخۆدەگرێت. فاسولیای وشك خۆراكێكی پڕسوودە بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە ئاستی بەرزی شەكری خوێن دادەبەزێنێت و دەیخاتە ژێر كۆنتڕۆڵەوە، سوودەكانی تری فاسولیای وشك بریتین لە: كەمكردنەوەی نیشانەكانی رۆماتیزم و نەخۆشیی جومگەكان، سووككردنی توندی و نیشانەكانی هەوكردنەكان و نەخۆشییەكانی سینگ و پشت ئێشە، سووككردنی نەخۆشییەكانی گورچیلە، خۆپاراستن لە كەمخوێنی.
Top