ئایا دەزانی كە خواردنی ماسی و خۆراكی دەریا لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆكی و زوو لەبیرچوونەوە و نەخۆشیی ئەلزهایمەر كەمتر بكەنەوە، هەروەها خواردنەوەی چای ئاستی وریابوون زیاتر دەكات. هەڵبژاردنە خۆراكییەكانت كاریگەرییان هەیە لەسەر بیر Memory، وریابوون Alertness، هەروەها لەسەر مەزاجتدا Mood. لەگەڵ ئەوەی كە توانای بیرهاتنەوە و فرمانەكانی مێشك شتی ئاڵۆزن، بەڵام هەندێك ماددەی خۆراكی یارمەتیدەرن وەكو: دژەئۆكسانەكان، ترشە چەوری ئۆمیگا3، كۆمەڵەی ڤیتامین B، ڤیتامین E، كانزای ئاسن. ترشە چەوری ئۆمیگا 3 كە لە ماسیی سالمۆن و خۆراكی دەریادا هەیە رۆڵی هەیە لە پاراستنی دەمارەخانەكان و پاراستنی شانەكانی مێشك. دژەئۆكسانەكان Antioxidants بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بۆ هەموو بەشەكانی مێشك، زیاتر لە سەوزە و میوە و پاقلەمەنی و كاكڵەكاندا بەدی دەكرێن. گروپی ڤیتامین B كە لە زۆربەی خۆراكەكاندا هەیە، رۆڵی گرنگیان هەیە لە فرمانی كۆئەندامی دەماردا. ئاسن Iron یارمەتی گەیاندنی ئۆكسجین بە هەموو بەشەكانی لەش دەدات، كانزای ئاسن پەیوەندی هەیە بە توانای بیرهاتنەوە و تەركیزكردن. ڤیتامین E گرنگی هەیە بۆ باشتركردنی فرمانەكانی مێشك و دەمارەكان، سەرچاوە خۆراكییەكانی بریتین لە: خەردەل، سپێناغ، برۆكۆلی.