لەكاتی خواردنی سەوزە و میوە یان دانەوێڵە، لەشت بڕێكی باشی ڤیتامین و كانزا هەرس دەكات، ئەوەی هەرسی ناكات بریتییە لە ریشاڵ Fiber. هەر دوو جۆری رشاڵی نەتواوە Insoluble و ریشاڵی تواوە Soluble سوودبەخشن بۆ تەندروستی بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی شەكرە. پێویستی رۆژانەی ریشاڵ بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 26- 35 گرام، هەندێك سەرچاوە پێیان باشە كە ئەم بڕە بگاتە 50 گرام لە رۆژێكدا. ریشاڵ لە گەلێك خۆراكدایە كە بە بڕی كەم گونجاون بۆ نەخۆشانی شەكرە وەكو نۆك و پاقلەمەنییەكان، شوفان Oats، نیسك، جۆ، برۆكۆلی، میوەی ئاڤۆكادۆ، پەتاتەی كوڵاو بە توێكڵەوە، مۆز. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ كاریگەریی پۆزەتیڤی هەیە بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە رێژەی بەرزی ریشاڵ رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن و باشتركردنی پرۆفایلی كۆلیستیرۆل و كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، ئەمانەش هەموویان نەخۆشانی شەكرە تا رادەیەكی باش لە ئاڵۆزییەكانی شەكرە دەپارێزن بەتایبەتی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ كە مەترسی راستەقینەی لەسەر ژیانی نەخۆشانی شەكرەدا هەیە.