رۆژانە پەیڕەوكردنی خۆراكێكی تەندروستییانە كاریگەرییەكی ئەرێنی بۆ قژ هەیە بەتایبەتی بۆ خۆپاراستن لە هەڵوەرین یان تەنكبوون. لێرەدا چەند خۆراكێك دەخەینە روو كە رۆڵی بەرچاویان بۆ تەندروستی قژ هەیە، بۆ نموونە گێزەر كە رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین A لەخۆدەگرێت گرنگی زۆری هەیە بۆ پێستی سەر و بەهێزكردنی رەگی قژ. بەزالیا Green peas رێژەی هاوسەنگ لە ڤیتامین و كانزایەكانی تێدایە وەكو زینك، ئاسن، كۆمەڵەی ڤیتامین B كە زۆر پێویستن بۆ رەگی قژ بەتایبەتی بایۆتین Biotin كە رۆڵی هەیە لە بەهێزكردنی قژدا و لەم خۆراكانەدا هەیە: گۆشتی پەلەوەڕ، قەرنابیت، نۆك و پاقلەمەنییەكان، مۆز، پەنیر، شیر، ماسی سالمۆن، ماسی ماكارێل. هێلكە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ئاسن، زینك، ڤیتامین 12 كە پێویستن بۆ قژێكی دروست و رێگرتن لە هەڵوەرین. شیر و ماستی كەم چەوری رۆڵی بەرچاویان هەیە لە گەشەی قژدا. مێوژ Raisins بە رێژە بەرزەكەی ئاسن گرنگی هەیە بۆ گەشە و دروستی قژ، هەورەها بە گوێرەی خورما و سەوزە گەڵا تاریكەكان. شوفان Oats دەوڵەمەندە بە ریشاڵ كە جگە لە سوودەكانی بۆ دڵ و ریخۆڵە، سوودی بۆ پێست و گەشەی قژیش هەیە. رۆبیان Shrimps جگە لە پرۆتین، چەندین ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت كە قژ بەهێزدەكەن وەكو زینك، ڤیتامین B12، ئاسن. گوێز Walnuts بە پێكهاتە گرنگەكانییەوە لە ڤیتامین و كانزا سوودی زۆری بۆ قژ هەیە.