لە سەرەتای تووشبوون بە ئایدزدا

لە سەرەتای تووشبوون بە ئایدزدا
هەوكردن بە ڤایرۆسی ئایدز HIV بە 3 قۆناغدا دەڕوات، قۆناغی یەكەم یان قۆناغی تیژ Acute stage كە لە 2-6 هەفتەی سەرەتای تووشبووندا دەستپێدەكات، واتە كە لەش لە سەرەتای بەرەنگاربوونەوە یان پەیداكردنی بەرگریدایە بەرانبەر بە ڤایرۆسی ئایدز. لەم قۆناغەدا نیشانەكان وەكو هەكردنە ڤایرۆسییەكانی تر وان بۆ نموونە هەڵامەت كە لەوانەیە بۆ ماوەی 1-2 هەفتە بەردەوام بن. نیشانەكانی سەرەتای تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز ئەمانەن: سەرئێشە، سكچوون، هێڵنج و رشانەوە، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، ئازاری ماسوولكە، سووتانەوەی قوڕگ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، دەركەوتنی چەند پەڵەیەكی سووری بێ خورشت لەسەر پشتی پێیەكاندا، پاشان نیشانەكان بە تەواوی نامێنن و تووشبوو دەچێتە قۆناغی دووەمەوە كە بێ نیشانەیە، ئینجا قۆناغی سێیەم دەستپێدەكات كە مەترسیدارترین قۆناغە و رێژەی خانەكانی لیمفۆسایتی CD4 دادەبەزێت بۆ كەمتر لە 200 خانە و تووشبوو دوچاری نەخۆشی و هەوكردن بە جۆرەها میكرۆبی تر دەبێتەوە وەكو كولبوونی دەم، هەوكردنی سییەكان و نەخۆشیی سیل.
Top