چەند راستییەك سەبارەت بە سكچوون
-2سكچوون هەندێك جار بەبێ بوونی هەوكردن روودەدات. بەگشتی، هۆكاری سكچوون دەگەڕێتەوە بۆ بەكتریا، ڤایرۆس، مشەخۆر، بەڵام هەندێك جار بەبێ هەوكردن بە میكرۆب سكچوون پەیدادەبێت، بۆ نموونە وەكو زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، هەستەوەریی خۆراك، نەخۆشییە درێژخایەنەكان، رەنگ و چێژە دەستكردەكانی خۆراكی، سترێس یان شەكەتی دەروونی.
-3سكچوون دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی میز. هەروەها دەبێتە ئەگەری هێڵنج و سك ئێشە. ئەگەر سكچوون بۆ ماوەی پتر لە 48 كاتژمێر بەردەوام بێت یان پلەی گەرمیی لەش بۆ زێتر لە 38.5 پلەی سەدی بەرزبێتەوە، ئەوا پێویستە نەخۆش بە زووترین كات بگەیەنرێتە لای دكتۆر.
-4بنەمای سەرەكیی چارەسەركردنی سكچوون بریتییە لە رێكخستەوەی كۆئەندامی هەرس. هەروەها نەخۆش پێویستی بە قەرەبووكردنەوەی شلەی ونبوو هەیە لە رێگای زیادخواردنەوەی شلە و سوپ. زیادونكردنی شلە لەبەر سكچوون هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تێكدانی گورچیلە و تێكدانی هاوسەنگی ئەلیكترۆلایتەكانی Electrolytes لەش كە ئاكامی خراپیی تەندروستییان لێدەكەوێتەوە.
-5شووشتنی دەست بە ئاو و سابون رێگایەكی كاریگەرە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی سكچوون، لەوكاتەی كە زۆربەی حاڵەتەكانی سكچوون بە هۆی میكرۆب یان هەوكردنەوە روودەدەن.
