نووستنێكی باش جەستە و دەروون تازە دەكاتەوە، گەلێك جار دابینكردنی نووستنێكی تەواو كارێكی گران دەبێت بەتایبەتی كە بە پۆزیشنێكی گونجاو نەخەویت. سەرینی گونجاو بە گوێرەی پۆزیشن یان شێوازی نووستن گرنگی زۆری هەیە بۆ دابینكردنی خەوێكی ئارام و رێگرتن لە ئازاری ماسوولكە و جومگەكان پاش لە خەو هەڵسان كە لە گەلێك كەس بەدی دەكرێت لەبەر پۆزیشنی نەگونجاوی نووستن و دانانی ناڕێكی سەرین. لاری خوارەوەی پشت بە شێوەی پیتی S ی ئینگلیزییە، بۆیە پێویستە كە لەكاتی نووستندا بە سەرینێكی گونجار سەپۆرت بكرێت بۆ دابینكردنی باشترین ئاستی خاوبوونەوەی ماسوولكەكان و رێگرتن لە ئازار و گرژبوونەوەی ماسوولكە. دەتوانیت بە گوێرەی هەر پۆزیشنێكی نووستن 2 سەرین یان زیاتر بەكاربێنیت، لەوانەیە كە لە سەرەتادا هەست بە ناڕەحەتییەكی سووك بكەیت بەڵام پاشان لەشت خۆی رادەهێنێت ئینجا درك بە ئەنجامە باشەكەی دەكەیت. ئەگەر لەسەر سك دەخەویت Stomach Sleeper، جگە لە سەرینی سەر، سەرینێكی تر بخەرە ژێر نێكەكان بۆ كەمكردنەوەی سترێس لەسەر خوارەوەی پشت و ملدا. ئەگەر لەسەر تەنیشت دەخەویت Side Sleeper، جگە لە سەرینی سەر، سەرینێكی دیكە بخەرە نێوان ئەژنۆكانتەوە. ئەگەر لەسەر پشت دەخەویت Back Sleeper، جگە لە سەرینی سەر، سەرینێكی تر بخەرە ژێر ئەژنۆكانەوە بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر خوارەوەی پشتدا.