ئایا بوونی شەكر لە میزدا مەترسی هەیە؟

ئایا بوونی شەكر لە میزدا مەترسی هەیە؟
شەكر ماددەیەكی هێندە بەسوودە كە لەش راستەوخۆ بەكاریدەهێنێت و بەشە زیادەكەشی خەزن دەكات. تەنیا ئەو ماددانە لەگەڵ میزدا فڕێ دەردەدرێن كە لە لەشدا زیادن یان بەكارناهێنرێن، هەرگیز ماددەی سوودبەخش لە میزدا فڕێ نادرێت تەنیا لە حاڵەتی هەندێك نەخۆشیدا نەبێت. بوونی شەكر لە میزدا ئەلارمێكی زەقە بۆ نزیكبوونەوەی یان ئەگەری روودانی گۆڕان لە لەشدا. لە حاڵەتی ئاساییدا، لەشێكی دروست كە مامەڵەی دروست لەگەڵ شەكردا دەكات ئەوا بە هیچ شێوەیەك شەكر لە میزدا بەدی ناكرێت چونكە شەكری زیاد لە لەشدا خەزن دەكرێت بۆ بەكارهێنانی لەكاتی پێویست. بەگشتی، لەكاتی تێكچوونی مامەڵەكردنی دروستی لەش لەگەڵ شەكردا لەوانەیە كە هەندێك شەكر لە ئەندامەكانەوە بەكارنەهێنرێت و فڕێ بدرێتە ناو خوێن و پاشان ناو میز، ئەمەش مانای ئەوەیە كە لەش چیتر ناتوانێت بە دروستی مامەڵە لەگەڵ شەكردا بكات. بەگشتی بوونی شەكر لە میزدا یەكێكە لە نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە، بەڵام لەوانەشە كە نیشانەیەكی نەخۆشی گورچیلە بێت، هەروەها وەكو زیانی لابەلای هەندێك دەرمان. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، شەكر لە میزدا مانای بوونی سەرەتای گرفتێكی پەیوەست بە مامەڵەكردنی دروستی لەش لەگەڵ شەكردا دەگەیەنێت، واتە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە یان نزیكبوونەوە یان سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
Top