بەهای خۆراكیی كوارگ

بەهای خۆراكیی كوارگ
كوارگ Mushroom بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، پێكهاتەكانی 100 گرام كوارگ بریتین لە: 38 كالۆری وزە، كاربۆهیدراتی گشتی 7 گرام، شەكر 1.5 گرام، ریشاڵ 3.8 گرام، پرۆتین 1.5 گرام، سۆدیۆم 9 ملگم، پۆتاسیۆم 506 ملگم، كۆپەر بە رێژەی 20%ی پێویستی رۆژانە، لەگەڵ رێژەی جیاواز لە: كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، زینك، سیلینیۆم، هەروەها ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B9. سوودە تەندروستییەكانی كوارگ ئەمانەن: یارمەتیدانی بەدەستهێنانی وزە لە كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری، خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن و پرۆستات و شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا، سووككردنی نیشانەكانی رەبو و هەوكردنی جوومگەكان لە ئازار و ئاوسان و سخبوون، هاندانی فرمانی گلاندی ئەدرینال بەتایبەتی لەكاتی سترێسدا، جێگیركردنی شەكری خوێن لە ئاستێكی باشدا، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە هەوكردن ڤایرۆسییەكانی وەكو هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزهایمەر. هەموو جۆرەكانی كوارگ سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ سیلینیۆم كە دژەئۆكسانە و شان بە شانی ڤیتامین E رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە، رێژە بەرزەكەی كۆپەر لە كوارگدا رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، هەورەها پۆتاسیۆم كە گرنگە بۆ كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن.
Top