مانگی رەمەزان باشترین دەرفەتە بۆ وازهێنان لە جگەرە

مانگی رەمەزان باشترین دەرفەتە بۆ وازهێنان لە جگەرە
مانگی پیرۆزی رەمەزان دەرفەتێكی زۆر لەبارە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان، لەوكاتەی كە بە درێژایی نزیكەی 15 كاتژمێری رۆژووەكەت دووریت لە جگەرەكێشان. بڕیارێكی یەكجارەكی بدە كە چیتر جگەرە نەكێشیت، سەرەتا چەند جارێك پاش رۆژووشكاندن كە ئارەزووت دەچێتە جگەرە هەوڵ بدە كە دان بەخۆتدا بگریت و نەیكێشیت، پاشان بەرە بەرە دەبینیت كە ئارەزووی جگەرەكێشان كەمتر دەبێتەوە و لە كۆتاییدا ئارەزووەكە بە تەواوی نامێنێت. دەتوانیت راستەوخۆ پاش رۆژووشكاندن دەست بە رۆیشتن بكەیت بۆ ماوەیەك. هەرگیز بە جگەرە رۆژوو مەشكێنە كە لەوانەیە ئارەزووی خواردنت بوەستنێنێت، دووركەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی كە فێربووبوویت جگەرەت لەگەڵیاندا دەكێشا، پاش رۆژوو شكاندن بڕێكی زۆری شلە بخۆرەوە، بجووڵێوە و مەشقی رۆیشتن یان مەشقی وەرزشی دیكە ئەنجام بدە، بەمەوە هزر و بیرت لە جگەرە دوور دەكەوێتەوە. پاش فتار سەردانی ئەو شوێنانە بكە كە جگەرەكێشان لەوێدا قەدەغەیە وەكو مزگەوت یان مۆڵ و سوپەرماركێتەكان، ئەمە راستە كە لەپاش وازهێنان لە جگەرە هەست بە جۆرێك ناڕەحەتی دەروونی، بەڵام لەبیرت نەچێت كە ئەمە بەشێكی گرنگە لە چاكبوونەوە لە راهاتن لەسەر نیكۆتین و دڵنیابە لەوەی كە نیشانە ناخۆشەكانی وازهێنان لە جگەرە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بە تەواوی نامێنن، هەرگیز هەوڵ نەدەیت كە لەجیاتی جگەرە پەنا بەریتە بەر خواردنی خۆراكی چەور و شیرین. بە راستی زیانەكانی جگەرە هێندە زۆرن كە وازهێنان هەر چەند زووتر بێت هێندە زووتر تەندروستیت دەكڕیتەوە.
Top