چۆن برسیبوونی ناوەخت كۆنترۆڵ دەكەیت؟

چۆن برسیبوونی ناوەخت كۆنترۆڵ دەكەیت؟
گەلێك كەس گرفتی زوو برسیبوونیان هەیە، ئەمەش وایان لێدەكات كە بەردەوام شتێك بخۆن بێ ئەوەی كە لەش پێویستی بە خۆراك بێت و بەدەر لەكاتی ژەمە سەرەكییەكان. بە مانایەكی دیكە، خواردن پتر لەوەی كە پێوستە، ئەمەش ناتەندروستییانەیە و دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەوی و گرفتەكانی پەیوەست. واباشە كە زیاتر لە بڕی كالۆری پێویستی رۆژانە لە خۆراكی جۆراوجۆرەوە وەرنەگیرێت، ئەگینا جگە لە قەڵەوی، گرفتی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلیش دێتە پێشەوە. یەكێك لە رێگاكانی كۆنترۆلكردنی هەستی برسیبوونی ناوەخت بریتییە لە باڵانسی ژەمەكان كە هەموو گروپە بنەڕەتییەكانی خۆراك و ریشاڵ و ڤیتامین و كانزا گرنگەكان لەخۆبگرێت. خواردن لەسەرخۆ بە پێچەوانەی خواردن بە خێرایی هەنگاوێكی ترە بۆ بەلاوەنانی هەستی زوو برسیبوون. هەنگاوەكانی دیكە بۆ كۆنترۆڵكردنی زوو سەرهەڵدانەوەی هەستی برسیبوون بریتین لە: دووركەوتنەوە لە پاسكردنی ژەمە سەرەكییەكان كە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی برسیبوون، نووستنی تەواو بۆ ماوەی 7- 8 كاتژمێر رۆژانە، خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەستی برسیبوون، هەورەها رۆژانە خواردنی بڕێكی باشی سەوزە و میوە كە رێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆدەگرن.
Top