بالووكە Warts بریتییە لە هەوكردنی پێست بە ڤایرۆسی پاپیللۆما HPV كە پتر لە 100 جۆری هەیە و دەبنە ئەگەری چەندین جۆری بالووكە وەكو بالوكەی ئاسایی Common warts، بالووكەی بەری پێیەكان Planter warts، بالووكەی تەخت Flat warts، بالووكەی كۆئەندامی زاوزێ Genital warts، بالووكەی مۆزاییك warts Mosaic. بالوكە لەوانەیە كە دوچاری هەر كەسێك بێت، بەڵام زیاتر لە منداڵان بەدی دەكرێت بەتایبەتی لە تەمەنی 12- 16 ساڵیدا. بالووكە بە رێژەی 65% بەبێ چارەسەركردن لەخۆیەوە لە ماوەی نزیكەی 2 ساڵدا چاكدەبێتەوە. ئەو هۆكارانەی كە ئەگەری تووشبوون بە بالووكە زیاد دەكەن ئەمانەن: برینداربوونی پێست، هەوكردنی پێست كە بووبێتە هۆی قڵیشانی پێست، زیاد تەڕكردنی پێست، زیاد ئارەقەكردنی لەپی دەست و پێیەكان، مەلەكردن لە مەلەوانگە گشتییەكان، خوی قرتاندنی نینۆك بە ددان، بەركەوتن بە كەسانی تووشبوو، خوراندن یان دەستكاریكردن یان تاشینی بالووكە كە دەێتە هۆی بڵاوبوونەوە بۆ شوێنی تری لەش. رێگاكانی چارەسەركردنی بالوكە: بەكارهێنانی مەرهەمی تایبەت، بەكارهێنانی نایترۆجین شل Cryotherapy كە ماوەی 4 مانگی دەوێت، بەكارهێنانی لێزەر، هەورەها كوتان دژی ڤایرۆسی بالووكە بۆ كچانی هەرزەكار لەبەردەستدایە.