كام پشكنین پێویستە بۆ دڵنیابوون لە كۆنترۆلكردنی نەخۆشیی شەكرە؟

كام پشكنین پێویستە بۆ دڵنیابوون لە كۆنترۆلكردنی نەخۆشیی شەكرە؟
پشكنینی هێمۆگلۆبینی گلوكۆزبوو Glycohemoglobin یان HbA1c گرنگە بۆ زانینی رادەی كۆنترۆلكردنی نەخۆشیی شەكرە. جگە لە پشكنینی ئاستی شەكری خوێن، پشكنینی HbA1c رادەی كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن لە ماوەی 6- 12 هەفتەی رابردوو پیشان دەدات. ئەگەر نەخۆشیی شەكرە كۆنترۆل نەكرێت واتە كە ئاستی شەكری خوێن زۆر بەرزدەبێتەوە، ئەو كاتە شەكری خوێن لەگەڵ هیمۆگلۆبیندا یەكدەگرێت. ئاستی ئاسایی پشكنینی HbA1c بریتییە لە 4- 5.6%، رێژەی HbA1c پتر لە 5.7- 6.4% واتە بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، هەروەها رێژەی 6.5% یان زیاتر واتە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە. بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی كە نەخۆشیی شەكرە كۆنترۆلكراوە، پێویستە كە ئاستی پشكنینی HbA1c كەمتر بێت لە7%، هەر چەند ئەم رێژەیە بەرزتر بێت هێندە ئەگەری روودانی ئاڵۆزییەكانی شەكرە زیاتر دەبێت. پێویستە لەسەر تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە كە هەر 3 مانگ جارێك پشكنینی HbA1c ئەنجام بدەن، لەسەر ئەو تووشبووانەش كە شەكرەیان لەژێر كۆنترۆلدایە پێویستە كە ساڵانە بەلای كەم 2 جار ئەم پشكنینە ئەنجام بدەن. لە نەخۆشانی شەكرە كە كەمخوێنن یان ئاستی كۆلیستیرۆلیان بەرزە ئەنجامەكانی ئەم پشكنینە هەڵە پیشان دەدەن، هەروەها لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی گورچیلە یان نەخۆشیی جگەر.
Top