ڤیتامینەكانی پرتەقاڵ

ڤیتامینەكانی پرتەقاڵ
پرتەقاڵ Oranges بە رێژە بەرزەكەی ڤیتامین C ناسراوە، بەڵام چەند ڤیتامینێكی تر و ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە ڤیتامین A، ڤیتامین E لەگەڵ كۆمەڵەی ڤیتامین B. ڤیتامین A گرنگی هەیە بۆ بینین و تەندروستی پێست. ڤیتامین C كە لە ئاودا دەتوێتەوە، سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، ئەگەری بەیەكەوەنووسانی خەپڵەكانی خوێن كەمدەكاتەوە، دڵ لە چەند نەخۆشییەك دەپارێزێت، بۆڕییەكانی خوێن و ماسوولكەكان بەهێز دەكات، یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدات، سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەكات، یارمەتی دروستبوونی كۆلاجین دەدات. كۆمەڵەی ڤیتامین B رۆڵی بەرچاویان هەیە لە كرداری بەدەستهێنانی وزەدا، ئەو جۆرانەی كە لە پرتەقالدان بریتین لە: ڤیتامین B1، ڤیتامین B2 كە یارمەتی بەدەستهێنانی وزە لە كاربۆهیدرات دەدات، ڤیتامین B3 كە ئاستی كۆلیستیرۆل رێكدەخات، ڤیتامین B5 كە هاوكاری بەدەستهێنانی وزە لە چەوری دەدات و فرمانی گلاندی ئەدرینال باشتر دەكات، ڤیتامین B6 كە مەزاج رێكدەخات و هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە مێشكدا رادەگرێت، ڤیتامین B9 یان فۆلێت كە یارمەتی كرداری دروستبوونی خرۆكە سوورەكانی خوێن دەدات. ڤیتامین E سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، یارمەتی مامەڵەكردنی لەش لەگەڵ شەكری گلوكۆز دەدات، دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت، لەش لە هەندێك جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت، ئازار و ناڕحەتییەكانی عادە كەمدەكاتەوە، چاو دەپارێزێت لە تووشبوون بە ئاوی سپی، لەگەڵ پاراستنی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، لەگەڵ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە و گرفتی دەمارەكان.
Top