سەرچاوەی تووشبوون بە مشەخۆرەكان

سەرچاوەی تووشبوون بە مشەخۆرەكان
مشەخۆر Parasite ئۆرگانیزمێكە لەسەر یان لەناو لەشدا دەژیت و خۆراكەكەشی هەر لە لەشەوە دابین دەكات. مشەخۆر توانای ژیانی هەیە لەسەر رووی پێست، لەناو ئەندامەكانی لەش، لەناو خوێن، لەناو ریخۆڵەدا. كرمەكان Worms وەكو كرمی دەزوولەیی، كرمی شریتیTape worm، كرمی ئەنكلستۆما، كرمی ئەسكارس، كرمی ورد، ئەمیبا Ameba، گیاردیا Giardia، مشەخۆری گەڕیی Scabies، چەند جۆرێكی مێشوولە نموونەی چەند مشەخۆرێكن. سەرچاوەی یان رێگاكانی تووشبوون بە مشەخۆرە جیاوازەكان زۆر لەیەك دەچن، بۆ نموونە: بەركەوتن بە كەسێكی هەڵگری مشەخۆر، خواردن یان بەركەوتن بە گۆشتی خاو، ئالوودەبوونی خۆراك، ئاو یان سەوزە و میوە بە مشەخۆر یان بە گەرای مشەخۆر، بەخێوكردنی ئاژەڵی ماڵیی، مێشوولە، هەڵمژینی گەرای مشەخۆر بۆ كۆئەندامی هەناسە، خواردنگەكان بەتایبەتی لە زەڵاتەی ئالوودەبوو یان كە بە باشی نەشۆرابێت، كامپەكان، سەفەركردن، ئاودەستی گشتی، دووبارە تووشبوون پاش تووشبوون لە رابردوودا.
Top