چەند تێستێكی پێویست بۆ پیاوان
ئەمە راستییەكی پزیشكی چەسپاوە كە زوو دەستنیشانكردنی هەر نەخۆشییەك گرنگیی زۆری هەیە لە چارەسەركردن بە ئەنجامی باشەوە، هەر لەبەر ئەمەشە كە چەند تێست یان پشكنینێكی پزیشكی بە پێی رێكارێكی تایبەت پێویستن بە هەموو كەسێك، بەڵام لێرەدا 6 تێستی گرنگ بۆ پیاوان دەخەینە ڕوو. یەكەم: پێوانەی پەستانی خوێن Blood pressure ساڵانە پێویستە پاش تەمەنی 30 ساڵی كە واباشە هەرگیز لە 120 لەسەر 80 میللیمەتر جیوە بەرزتر نەبێت. دووەم: پشكنینی كۆلیستیرۆل و گلیسریدە سیانییەكان لەگەڵ رێژەی گلیسریدە سیانییەكان لەسەر كۆلیستیرۆلی باش HDL، رێژەی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لەسەر كۆلیستیرۆلی باش هەر 5 ساڵ جارێك تا تەمەنی 45 ساڵی، پاشان ساڵانە جارێك. سێیەم: پشكنینی پرۆتینی CRP لە خوێندا C-reactive Protein ساڵانە پاش تەمەنی 40 ساڵی پێویستە كە ئاستی هەوكردن دیاردەكات بۆ دەستنیشانكردنی بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و پرۆستات و گرفت لە جگەردا. چوارەم: پشكنین بۆ دڵنیابوون لە دروستیی گلاندی دەرەقی هەر لەپاش تەمەنی 20 ساڵیدا هەر 5 ساڵ جارێك تا تەمەنی 60 ساڵی پاشان ساڵانە، سستبوونی گلاندی دەرەقی دەبێتە هۆی قەبزی، خەمۆكی، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل. پێنجەم: پشكنینی پێنۆڕی كۆڵۆن Colonoscopy لە تەمەنی 50 ساڵی پاشان هەر 5 ساڵ جارێك بۆ بەلاوەنانی ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن. شەشەم: پشكنینی ئەنتیجینی تایبەت بە پرۆستات PSA پاش تەمەنی 40 ساڵی پاشان هەر 5 ساڵ جارێك بۆ ماوەی 15 ساڵ، ئەم تێستە گرنگە بۆ تەندروستی پرۆستات.
