چۆن گەدەت لە نەخۆشی دەپارێزیت؟

چۆن گەدەت لە نەخۆشی دەپارێزیت؟
ناوپۆشی گەدە Stomach لە خانەی تایبەت پێكهاتووە كە ترشەڵۆك و ئەنزیم دەردەدەن كە زۆر گرنگن بۆ هەرسكردنی خۆراك، هەروەها ناوپۆشەكە بە چینێكی لینج داپۆشراوە كە لە كاریگەریی ترشەڵۆك دەیپارێزێت. تێكچوونی ئەم چینە لینجە بە هۆكاری جیاواز دەبێتە هۆی كەمتر دەردانی ئەنزیم و ترشەڵۆك و ماددەی لینج، ئەمەش دەبێتە ئەگەری داڕووشانی ناوپۆشی گەدە و سووتانەوە یان هەوكردن. بۆ پاراستنی گەدەت پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: دووركەوە لە خواردنی تیژ و ترش كە دەبنە ئەگەری سووتاندنەوەی ناوپۆشی گەدە. دووركەوە لە خۆراكی چەور و خۆراكی سووركراوە لە زەیتدا، چونكە خۆراكی چەور كرداری هەرسكردن و بەتاڵبوونەوەی گەدە دوادەخات. بڕی زیاتری میوە بخۆ بەتایبەتی سێو، تەماتە، گێلاس، لەگەڵ بڕی مامناوەندی لە گۆشتی كەم چەوری، ماسی، بەرهەمەكانی سۆیا، هەروەها بڕی كەمتر لە پیاز، بیبەری شیرین، سیر. دووركەوە لە زیاد خواردنەوەی قاوە و چای، دووركەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، رۆژانە بەلای كەم 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە. توندیی سترێس كەم كەرەوە بۆ نموونە بە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی رۆژانە وەكو بە پێ رۆیشتن. دووركەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی دژەئازار بەتایبەتی برۆفین و ڤۆلتارین و ئیندۆسید كە ناوپۆشی گەدە دەڕووشێنن.
Top