ئاوی تۆنیك چییە؟

ئاوی تۆنیك چییە؟
ئاوی تۆنیك Tonic water ئاوێكی كاربۆنكراوە Carbonated كە رێژەیەك ماددەی كوینین Quinine لەخۆدەگرێت كە چێژێكی نیمچە تاڵی پێ دەبەخشێت، كوینین یەكێكە لەو دەرمانانەی كە بۆ نەخۆشيی مەلاریا سوودی لێوەردەگیرێت. سەرەتا ئاوی تۆنیك وەكو چارەسەر بەكاردەهێنرا كە چێژێكی زۆر تاڵی هەبوو لەبەر رێژە بەرزەكەی ماددی كوینین بە مەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشيی مەلاریا. ئێستا ئاوی تۆنیك كە بە سۆدای یانە Club soda ناسراوە، بەرهەم دەهێنرێت بە تێپەڕاندنی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بە ناو ئاو لە ژێر پەستانێكی بەرزدا، ئەمەش وا لە گازەكە دەكات كە بە رێژەیەكی زۆر و بە خێرایی لەناو ئاوەكەدا بتوێتەوە. گەلێك جار سۆدیۆم، خوێ، یان بیكاربۆناتی پۆتاسیۆم لەگەڵ ئاوەكە تێكەڵ دەكرێت بۆ باشتركردنی چێژ و زیاتر لەیەكچوونی لەگەڵ ئاوی كانزایی كە ئاوێكی سروشتییە و كانزایەكان لەخۆدەگرێت، لەوانەشە كە هەندێك لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی تواوەی تێدابێت. پێكهاتەكانی ئاوی تۆنیك لە هەر قوتوو یان بتڵیكی 340 میللیلیتری یان 366 گرام بریتین لە: وزە 124 كالۆری، كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكر 32.2 گرام، سۆدیۆم 44 ملگم.
Top