هەنار دژی شێرپەنجەی پرۆستات

هەنار دژی شێرپەنجەی پرۆستات
پێكهاتەكانی هەنارێكی مامناوەندی: نزیكەی 100 كالۆری وزە، 21 گرام كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكر، 78% ئاو، 5 گرام ریشاڵی خۆراكی، یەك گرام پرۆتین، 5 گرام سۆدیۆم، ڤیتامین C نزیكەی 16%، كانزای ئاسن 2%. هەنار هیچ چەوری تێدانییە، بۆیە دەكەوێتە لیستی خۆراكەكانی ریجیمی دابەزاندنی كێشی لەش. هەنار Pomegranates دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی ماددەی ئیلاگیتیانین Ellagitannin كە سوودی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن و و كۆنترۆلكردنی شێرپەنجەی پرۆستات لە رێگای كپكردن و كەمكردنەوەی زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەكان. جگە لەم ماددەیە، هەنار چەندین ئاوێتەی تری گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو كامپفیرۆل Kaempferol و ترشی پونیسیك Punicic acid و كلۆریدی دێلفیندین Delphinidin chloride كە رۆڵیان هەیە لە راگرتنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكاندا بەتایبەتی ترشی پونیسیك كە لە تۆوی هەناردایە. سوودەكانی تری هەنار بریتین لە: راگرتنی سكچوون، دابەزاندنی پلەی گەرمی بەرزی لەش، كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر پێست و سافكردنی پێست.
Top