بەهای خۆراكیی ئاڤۆكادۆ

بەهای خۆراكیی ئاڤۆكادۆ
ئاڤۆكادۆ Avocado نزیكەی 20 ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە رێژەیەكی بەرز لە ترشە چەورییە ناتێرە یەكانەكان وەكو ترشی ئۆلییك Oleic و ترشی پالمیتۆلییك Palmitoleic لەگەڵ ئۆمیگا 6 و ترشی لاینۆلییك Linoleic كە 75% ی وزەی ئەڤۆكادۆ پێكدێنن، هەورەها رێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم، ئاسن، كۆپەر، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، ریشاڵ، ڤیتامینەكانی B، A، K، E، لەگەڵ بڕێكی باش لە ماددەی تانین Tanninو پۆلیفینۆلیكەكان كە ماددەی دژەئۆكسانن، بۆ نموونە لیوتین Lutein و زیازانتین Zeaxanthin و كارۆتینەكان Carotenes. سوودە تەندروستییەكانی ئاڤۆكادۆ بریتین لە: رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە، خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كۆنترۆڵكردنی زیپكە Acne و سافكردنی پێست و پاراستنی لە وشكبوون، كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، ترشە چەورییە ناتێرەكانی ئاڤۆكادۆ لەگەڵ پۆتاسیۆم ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ كەم دەكەنەوە لە رێگای دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، ماددە دژەئۆكسانەكانی ئاڤۆكادۆ رۆڵیان هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان و سووككردنی نیشانەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، رێژە بەرزەكەی ریشاڵی تواوە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە قەبزی.
Top