تا چەند خۆراكی رووەكی لەنەخۆشی دەتپارێزێت؟

تا چەند خۆراكی رووەكی لەنەخۆشی دەتپارێزێت؟
پەیوەندیی نێوان خۆراك و شێرپەنجە پەیوەندییەكی زۆر ئاڵۆزە. ئەو هۆكارانەی كە كاریگەرییان هەیە لەسەر دروستبوون و كۆرسی زۆربەی جۆرەكانی شێرپەنجە بریتین لە: جینەكان(زگماك)، خۆراك، ژینگە و دەوروبەر. كەواتە خۆراك یەكێكە لە هۆكارە زەقەكان كە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە. لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە ئەو خۆراكانەی رێژەیەكی كەمی كاربۆهیدرات لەخۆدەگرن، رۆڵیان هەیە لە سنوورداركردنی گرێیە شێرپەنجەییەكانی مێشكدا، لەوكاتەی كە چەند جۆرێكی گرێی مێشك بۆ مانەوە و گەشەكردن بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە شەكری گلوكۆز دەبەستێت. پەیڕەوكردنی خۆراكی رووەكی Vegan diet یان بوون بە رووەكی گرنگی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و زیادبوونی كێش، هەورەها ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی كە لە زۆربەی خۆراكە رووەكییەكاندا بە جۆر و رێژەی جیاواز بەدی دەكرێن رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی لە نزیكەی هەموو جۆرە نەخۆشییەك بە شێرپەنجەشەوە.
Top