خواردنه‌وه كافائینییه‌كان له ره‌مه‌زاندا كه‌م كه‌ره‌وه

خواردنه‌وه كافائینییه‌كان له ره‌مه‌زاندا كه‌م كه‌ره‌وه
كاریگه‌ری مادده‌ی كافائین Caffeine كه له قاوه و چای و كاكاو و كۆلادایه تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری مادده‌ی ئه‌دینۆسین Adenosine كه له شانه‌كانی مێشكدا ده‌رده‌درێت كه رۆڵی هه‌یه له ئارامبوونه‌وه‌دا. هه‌روه‌ها كافائین ده‌بێته ئه‌گه‌ری ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن له رێگای هاندانی گلاندی ئه‌درینال بۆ زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol. ئه‌گه‌رچی كافائین ئاستی وزه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌رزده‌كاته‌وه، به‌ڵام پاش راهاتن له‌سه‌ر خواردنه‌وه كافائینییه‌كان، كوپێكی مام ناوه‌ندی ئه‌م ئه‌نجامه ناپێكێت بۆیه بڕێكی زیاتر ده‌خۆیته‌وه و راهاتنه‌كه‌ش قووڵتر ده‌بێت، بۆیه له‌پاش رۆژوو شكاندن و شه‌و هه‌وڵ بده كه دووركه‌ویته‌وه له خواردنه‌وه‌ی كافائینییه‌كان به‌تایبه‌تی به مه‌به‌ستی شكاندنی تێنوویه‌تی، چونكه له‌وانه‌یه كه دوچاری خه‌وزڕان بیت. هه‌روه‌ها زیاد خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كافئینییهكان ده‌بنه هۆی: زه‌ردبوونی ددان و ئه‌گه‌ری كلۆربوون، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن، كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌و، گۆڕان له په‌ستانی خوێن و لێدانه‌كانی دڵ، زیاد كردنی ههتسی تێنووبوون، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی كانزاكانی ئاسن و زینك و كالسیۆم له‌گه‌ڵ ڤیتامینه‌كانی A، B، C له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا.
Top