كودی یان كوولەكەی هاوینی Squash Summer بە رێژەی بەرزەكەی ریشاڵ بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، جگەی لەوەی كە هەرسكردنی سووكە، چەندین كانزا و ڤیتامین و مادەی دژەئۆكسانی تێدایە وەكو: مەنگەنیز، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپەر، فۆسفۆر، ڤیتامین A، ڤیتامین C، رایبۆفلاڤین یان ڤیتامین B2، فۆلێت یان ترشی فۆلیك كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B. سوودە تەندروستییەكانی كولەكە بریتین لە: كەمكردنەوەی نیشانەكانی ئاوسانی پرۆستات BPH، خۆپاراستن لە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ، خۆپاراستن لە هەندێك جۆری شێرپەنجە، سووككردنی نیشانەكان لە حاڵەتەكانی رەبو و رۆماتیزمی جومگەدا، خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە كە ئەویش وەكو ئاڵۆزییەك فاكتەرێكی نێگەتیڤی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بەتایبەتی ئەگەر فاكتەرەكانی دیكەی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ لە ئارادابن وەكو قەڵەوی، تەمەن، جگەرەكێشان، كۆلیستیرۆلی بەرز، كەمیی جووڵە و وەرزش. بڕە باشەكەی كانزای مەگنسیۆمی كولەكە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن لەو كاتەی كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ.