ئەو دەرمانانەی كە ئارەزووی خواردن كەم دەكەنەوە Appetite suppressants بە دوو شێوە كاردەكەن: یەكەم، دامركاندنی ئارەزووی خواردن بە شێوەیەكی مەركەزی واتە لە رێگای سەنتەری هەستكردن بە برسیبوون و تێربوون لە مێشكدا. دووەم، زیادكردنی هەستكرن بە تێربوون. ئەم دەرمانانە زیاتر بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش و قەڵەوی بەكاردێن. گەلێك كەس لەوانەیە كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانە دوچاری كەمیی ماددە خۆراكییەكان بێت كە كاریگەرییەكی نێگەیتڤ دەكاتە سەر تەندروستی. بەگشتی تەنیا 3 جۆر لەم دەرمانانە رێگا پێدراون كە پێویستە تەنیا بۆ ماوەی 12 هەفتە و بە رێنمایی دكتۆر بەكاربێن، چونكە پاش ئەم ماوەیە كاریگەرییەكەیان كەم دەبێتەوە. فێنتەرمین Phentermine كە زیانە لابەلاكانی بریتین لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، خەوزڕان، ناڕحەتی و تووڕەبوون. دایئیتیل پرۆپیۆن Diethylpropion كە زیانە لابەلاكانی بریتین لە: سەرسووڕان، سەرئێشە، ناڕحەتیی دەروونی، خەوزڕان. فێندیمیترازین Phendimetrazine كە زیانە لابەلاكانی بریتین لە خەوزڕان، ناڕحەتی و تووڕەبوون. سیبوترامین Sibutramine چوارەم دەرمان بوو، بەڵام لە ساڵی 2010 بەكارهێنانی راگیرا چونكە ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات.