منداڵەكەت ئەگەر لە روخسارەوە هیچی لە تۆ نەچێت ئەوا لە لایەنی كەسێتییەوە شتێكی هەر لە تۆ دەچێت. مەسەلەی زگماكی گەلێك زیاترە لە رەنگی چاو و رەنگی قژ، جینەكان هەتا قالبی كەسێتیش دیاردەكەن. جینەكانی منداڵ تێكەڵێكن لە جینەكانی دایك و باوك، بەڵام رەنگی قاوەیی چاو زیاتر بەسەر رەنگەكانی دیكەی چاودا زاڵە. سیفاتەكان زیاتر پشت دەبەستن بە هەماهەنگی چەند جینێك بەیەكەوە نەك یەك جین، بۆ نموونە رەنگی قاوەیی قژی باوك زاڵە بەسەر رەنگی زەردی قژی دایك، بۆیە رەنگی قژی منداڵەكان زیاتر قاوەیی دەبێت، كەچی هەڵوەرینی نێرینەیی قژ Male-pattern baldness لە جینەكان یان بەرەبابی باوك و دایك بە هەمان رێژە بۆ كوڕەكان دەگوازرێنەوە، رەنگی پێستیش بە هەمان شێوە یان وەكو پێستی باوك یان وەكو پێستی دایك دەبێت. لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە ئەگەر منداڵەكان وەكو وێنەی ئاوێنەی Mirror Image دایك یان باوك نەبن، تەعبیرەكانی دەموچاو لەكاتی پێكەنین، غەم، تووڕەبوون..تاد بە خێزان دەگوازرێنەوە نەك لە ئەنجامی لاساییكردنەوەدا. بەهەرحاڵ، ئەگەر كەم ئەگەر زۆر هەردەم پەیوەندی لە نێوان جینەكان و دەوروبەرەوە هەیە، بەهرەی مۆسیقی باشترین نموونەیە. ئەو سیفاتانەی كە مەیلی زگماكی بەهێزیان هەیە یان بە توندی لە رێگای جیەنەكان لە باوكەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە بریتین لە: درێژيی باڵا، رێژەی چەوريی لەش (قەڵەوی و لاوازی)، پەنجەمۆر، خەمۆكی، هەندێك جۆری پەركەم، نەخۆشيی شەكرە/ جۆری دووەم. ئەو سیفاتانەی كە مەیلی زگماكی مامناوەندییان هەیە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، رادەی زیرەكی IQ، گرفتی زگماكی لە لێو و شەویلاكدا، مەزاج، شەرمكردن، توانای بیرهاتنەوە، حەزەكانی خۆراك، نەخۆشيی شەكرە جۆری یەكەم.