زەیتی گوڵەبەڕۆژە Sunflower oil بە پێی جۆری جیاوازی ترشە چەورییەكان 3 جۆری هەیە، بۆ نموونە رێژەی ترشە چەورییە ناتێرە یەكانییەكان و فرە ناتێرەكان و چەورییە تێرەكان. هەموو جۆرەكان رێژەیەكی نزمی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن، بۆیە زەیتی گوڵەبەڕۆژە تەندروستییانەیە. جۆرەكانی زەیتی گوڵەبەڕۆژە بریتین لە: لاینۆلیك Linoleic، های ئۆلێیك High oleic، نوسەن NuSun، هەر 3 جۆری زەیتی گوڵەبەڕۆژە چەندین پێكهاتەی گرنگ و ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرن وەكو ڤیتامین E، بیتەین Betaine، ترشی فینۆلیك Phenolic acid، كۆلین Choline، ئارجینین Arginine، لیگنانەكان Lignans. ئەم ماددانە بە هەماهەنگی رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و نەخۆشی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و بەهێزكردنی توانای بیرهاتنەوە. زەیتی گوڵەبەڕۆژە گرنگی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL، بەڵام پێویستە ئەمەش لە یاد نەكرێت كە زیاد بەكارهێنانی زەیتی گوڵەبەڕۆژە بۆ چێشت یان بۆ زەڵاتە دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی چونكە 1 گرام زەیتی گوڵەبەڕۆژە 9 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت.