جگە لە پرۆفایلی زگماكی كە هیچی لەگەڵ ناكرێت بۆ رێگرتن لە تووشبوون بە شێرپەنجە Cancer، بە گرتنە بەری چەند هەنگاوێك دەكرێ تا رادەیەكی باش خۆت لە تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە بپارێزیت، بۆ نموونە: وازهێنان لە جگەرەكێشان، خواردنی بڕێكی باشی سەوزە و میوە بۆ دابینكردنی بڕی تەواو لە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان، كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی پرۆسێسكراو Processed meats، خۆت بپارێزە لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی كە بە رێژەی 14-20% پێوەندی بە شێرپەنجەوە هەیە، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بەلای كەم هەفتانە 5 كاتژمێر، رێژەی چەوری بەرز و زیاد برژاندنی گۆشت یان پێستی مریشك بە گڵپەی ئاگری كراوە یان راستەوخۆ دەبێتە هۆی پەیدابوونی هەندێك ئاوێتەی زیانبەخش كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن.