نۆك Chickpeas بەهایەكی خۆراكيی بەرزی هەیە، چەوری تێدا نییە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشيی دڵ و شێرپەنجەی كۆڵۆن كەم دەكاتەوە. قاپێكی بچووكی نۆك یان 100 گرام نۆك چەندین ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە وزە 119 كالۆری، چەوری 1.1 گرام، كاربۆهیدرات 22.6 گرام، پرۆتین 5 گرام، ریشاڵ 4.4 گرام، سۆدیۆم 278 ملگم. هەروەها قاپێك نۆك ئەم ڤیتامینانە لەخۆدەگرێت: 151 یەكەی جیهانی ڤیتامین A، 3.8 ملگم ڤیتامین C، لەگەڵ بڕی كەم لە ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B9. كانزایەكانی نۆك بریتین لە: كالسیۆم 32 ملگم، ئاسن 1.3 ملگم، مەگنسیۆم 29 ملگم، فۆسفۆر 80 ملگم، زینك 1 ملگم، كۆپەر 0.17 ملگم، مەنگەنیز 0.6 ملگم، سیلینیۆم 2.8 مایكرۆگرام، كۆلین 32.6 ملگم. بۆ پاراستنی تەندروستی واباشە كە هەفتانە بەلای كەم چوار جار نۆك یان بەروبوومەكانی خێزانی نۆكەكان بخورێت.