ئایا پیتزا تەندروستییانەیە؟

ئایا پیتزا تەندروستییانەیە؟
پیتزا Pizza بەوە ناسراوە كە وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت، كوالیتی تەندروستیی پیتزا بەندە بە جۆری پێكهاتەكانی، بۆ نموونە جۆری ئارد، جۆری پەنیر كە لە شیری فول چەوری یان كەم چەوری دروستكراوە. زۆربەی جۆرەكانی پیتزا رێژەیەكی بەرز لە چەورییە تێرەكان و خوێ و وزە لەخۆدەگرن. لەوانەیە كە خواردنی پیتزا بێ گرفت بێت بۆ یەكێك كە خۆراكێكی هاوسەنگ پەیڕەو بكات و ستایلی ژیانی ئاكتیڤ بێت، بەڵام هەرگیز بۆ یەكێك گونجاو نییە كە كێشی لەشی زیاد بێت و مەشقی وەرزشی ئەنجام نەدات یان نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت. جگە لە رێژە بەرزەكەی سۆدیۆم یان خوێ، پیتزایەكی ئاسایی بچووك نزیكەی 350 كالۆری وزە و 10 گرام چەوری لەخۆدەگرێت. پیتزایەكی قەبارە بچووك داوا بكە یا بڕێكی كەمتری پەنیری لەسەر بێت، با لە جیاتی پەنیر بیبەری شیرین و زەیتوون و تەماتە و باینجان و كوارگ یان هەر جۆرێكی تری سەوزە بە بڕی زیاد بخرێتە سەر، لەگەڵ قاپێك زەلاتە بە جیا.
Top