كەمتر بخۆ !

كەمتر بخۆ !
زیاد خواردن هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زیادبوونی كێش و قەڵەوی كە گرفتی تەندروستی زۆر پەیدا دەكەن. زۆربەی خەڵك زێتر لەوەی كە پێویستە خۆراك دەخۆن، كەمتر خواردن بە مەرجێك خۆراك هاوسەنگ بێت واتە تەندروستییەكی باشتر، بۆ ئەم مەبەستە پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: هەوڵ بدە كە قاپ و قاچاغی بچووك بۆ خۆراك بەكاربێنیت، تەنیا بڕێكی كەمی خۆراك بخەرە سەر سفرە. ئەو خۆراكانەی كە وزەی زۆر لەخۆدەگرن كەمتر بخۆ و دوور لە دەستڕەست دابنێ، ئەو خۆراكانە لە نزیك دابنێ كە وزەی كەم لەخۆدەگرن وەكو سەوزە و میوە. زۆر گوێ بە رێكلامەكانی خۆراك و چێشتخانەكان مەدە كە لەوانەیە زێدەڕۆیی بكەن لە تەندروستییانە بوونی خۆراكەكانیان. بە رێكی رۆژانە 3 ژەمی سەرەكی بخۆ، بە بەلاوەنانی هەر ژەمێك پاشان بڕی زیاتر دەخۆیت، هەروەها لە بەینی ژەمەكان بەتایبەتی كە سەیری تەلەڤزیۆن دەكەیت یان كار بە كۆمپیوتەر دەكەیت هەوڵ بدە كە هیچ نەخۆیت. لەو كاتەی كە برسیت سەردانی دوكان و ماركێتەكان مەكە بۆ كڕینی خۆراك، چونكە لەوانەیە كە بڕی زیاتری خۆراك بكڕیت بە بێ رەچاوكردنی لایەنە تەندروستییەكان، بۆ نموونە خۆراكە دەستكردەكان كە رێژەی بەرزی چەوری و شەكر و كالۆری لەخۆدەگرن. تەنیا لەكاتی برسیبووندا خۆراك بخۆ، خۆراك لەسەرخۆ بخۆ تاكو باشترین چێژی لێوەربگریت و پاش جوینێكی باش ئینجا قووتی بدە، بەم شێوەیە و بە تێكڕایی بە بڕێكی كەمتری خۆراك هەستی تێربوونت لا پەیدادەبێت.
Top