بەهای خۆراكی یەنگی دونیا

بەهای خۆراكی یەنگی دونیا
یەنگی دونیاfruit Loquat یان ئەكی دونیا كە بە ئاڵوی ژاپۆنی Japanese plum ناسراوە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەوەی كە بە چەندین ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان باركراوە و كالۆری كەم لەخۆدەگرێت بە رێژەی 47 كالۆری لە 100 گرامدا، هەروەها دەوڵەمەندە بە پێكتین Pectin كە جۆرێكی ریشاڵی تواوەیە و كۆڵۆن لە شێرپەنجە دەپارێزێت و رێگا لە قەبزی دەگرێت، پێكتین بە یەكگرتن لەگەڵ ترشی زەرداو ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنێت. یەنگی دونیا سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین A بە رێژەی 1528 یەكەی جیهانی لە 100 گرامدا، ئەم ڤیتامینە گرنگی زۆری هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و پەردە لینجەكانی لەش و خۆپارستن لە شێرپەنجەی بۆشایی دەم و سییەكان. یەنگی دونیا چەندین ئاوێتەی ماددە فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids لەخۆدەگرێت كە بایەخی تەندروستی یەكجار زۆریان هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم كە بەشێكی گرنگە لە خانە و شلەكانی لەش و رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن و لێدانەكانی دڵ، لەگەڵ كۆمەڵەی ڤیتامین B بەتایبەتی B3، B6، B9، C، هەروەها كانزایەكانی ئاسن، كۆپەر، مەنگەنیز كە رۆڵی گرنگیان لە لەشدا هەیە.
Top