چی دەزانیت سەبارت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ؟

چی دەزانیت سەبارت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ؟
ڤایرۆسی كۆرۆنا Coronavirus چەندین جۆری هەیە كە دەبنە هۆی هەڵامەت و هەوكردنی شانەكانی سییەكان و نەخۆشيی سارس Sars. جۆرێكی نوێی ئەم ڤایرۆسە كە لە رابردوودا نەناسراوە دەبێتە ئەگەری هەوكردنێكی سەختی كۆئەندامی هەناسە، نیشانەكان 10رۆژ پاش تووشبوون بە ڤایرۆسەكە سەرهەڵدەدەن كە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، كۆكە، پژمین، هەناسەتەنگی و قوڕسبوونی هەناسە. ئەگەرچی ڤایرۆسەكە بە ئاسانی ناگوازرێتەوە لە نێو مرۆڤدا چونكە زۆر ناسكە و لە دەرەوەی لەشدا تەنیا بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بە زیندووی دەمێنێتەوە و بە ئاسانی بە پاككەرەوەكان لەناودەچێت، بەڵام وەكو ئەنفلوەنزا و هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە بە رێگای پژمین و كۆكە و بەركەوتن دەگوازرێتەوە. لەوانەیە كە سەرەتا ڤایرۆسەكە بە هۆی بەركەوتن بە شەمشەمەكوێرە یان بە ئاژەڵی تری وەكو بزن و حوشتر یان میوەی ئالودەبوو بە پاشماوەیان بۆ مرۆڤ گواسترابێتەوە. پاك و خاوێنی و دووركەوتنەوە لە كەسانی تووشبوو تاكە رێگان بۆ خۆپاراستن.
Top