كە تووشی چەند حاڵەتێكی تەندروستی سادە دەبیت، لەو كاتەی كە دەمانخانەكان داخراون، كات درەنگە و ماڵت دوورە لە نەخۆشخانە، دەتوانیت نیشانەكانت بە بەكارهێنانی دەرمانێكی سەلامەت سووك بكەیت تا دەچیتە لای دكتۆر. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە كە چەند دەرمانێكت لە ماڵەوە هەبێت كە لە درەمانخانە بە بێ راچێتە دەفرۆشرێن، بەڵام بەر لە بەكارهێنان پێویستە كە نووسراوی ناو پاكێتی دەرمانەكان بە وردی بخوێنیتەوە، بۆ نموونە پاراسیتۆل Paracetamol سوودی هەیە بۆ سووككردنی ئازار و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش لەكاتی بەرزبوونەوەیدا، پاراسیتۆل بە ژەمی دروست تا رادەیەكی زۆر دەرمانێكی سەلامەتە، دەرمانی دژەهیستامین وەكو ئەلێرمین Allermine بۆ حاڵەتەكانی هەستەوەری پێست، خورشت، پژمین، هەستەوەری چاو. هەندێك جۆری دەرمانی دژی هەستەوەری دەبنە هۆی بۆرژان، بۆیە واباشە كە تەنیا پێش نووستن وەربگیرێن، ئێستا جۆری نوێی وەكو لۆراتادین Loratadine و سێتیریزین Cetirizine كەوتوونەتە بازاڕەوە كە نابنە هۆی بۆرژان. دەرمان دژی دڵەكزێ Antacids بە شێوەی حەب یان شروب وەكو هایدرۆكسیدی ئەلمەنیۆم و هایدرۆكسیدی مەگنسیۆم، بیكابۆناتی سۆدیۆم، ئەمانە ترشێتی زیادی گەدە هاوسەنگ دەكەنەوە. كرێمی هایدرۆكۆرتیزۆن Hydrocortisone بۆ كۆنترۆلكردنی هەوكردنی پێست، ئەكزیما، پێوەدانی مێروو، بەڵام هەرگیز نابێت كە بۆ دەموچاو بەكاربهێنرێت. پێداوستی تر: چەند جۆرێكی پلاستەر، كریپ باندێج، باندێجی سێگۆشە، كرێمی دژی بەكتریا بۆ پاككردنەوەی داڕوشان و برینی سادە.