تەماتە Tomatoes سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ماددە دژەئۆكسانەكان كە بایەخی تەندروسی زۆریان هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە و لە كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر لەسەر پێستدا، هەروەها تەماتە ریشاڵ و چەندین ڤیتامین و كانزا لەخۆدەگرێت. هەر 100 گرام تەماتە پێكهاتووە لە: وزە 18 كالۆری، 3.9 گرام كاربۆهیدرات، 0.9 گرام پرۆتین، 0.2 گرام چەوری، 1.2 گرام ریشاڵ، 0.03 ملگم ڤیتامین B1، 0.5 ملگم ڤیتامین B3، 0.08 ملگم ڤیتامین B6، 15 مایكرۆگرام فۆلێت یان ڤیتامین B9، 833 یەكەی جیهانی ڤیتامین A، 13 ملگم ڤیتامین C، 0.54 ملگم ڤیتامین E، 7.9 مایكرۆگرام ڤیتامین K، 5 ملگم سۆدیۆم، 237 ملگم پۆتاسیۆم، 10 ملگم كالسیۆم، 0.3 ملگم ئاسن، 11 ملگم مەگنسیۆم، 0.15 ملگم مەنگەنیز، 24 ملگم فۆسفۆر، 17 ملگم زینك، 2573 مایكرۆگرام لایكۆپێن Lycopene، 449 مایكرۆگرام بیتا كارۆتین Beta carotene، 101 مایكرۆگرام ئەلفا كارۆتین، 123 مایكرۆگرام لیوتین Lutein.